لە ٤٩ پارێزگای تورکیا ئۆپڕاسیۆن لە دژی داعش ئەنجام درا: ٢١٠ کەس دەستبەسەر کران

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆن لە ٤٩ پارێزگای تورکیا ٢١٠ گومانلێکراو دەستبەسەر کران.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا لە ٤٩ پارێزگا لە دژی داعش ئۆپڕاسیۆن ئەنجام دراوە و ٢١٠ کەس دەستبەسەر کراون.
ناوبراو باسی لەوە کرد، ئۆپڕاسیۆنەکان بە هەماهەنگی لە نێوان داواکاری گشتی، سەرۆکایەتی هەواڵگری تورکیا (میت)، سەرۆکایەتی دایرەی تێکۆشان لە بەرامبەر تیرۆر سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایش ئەنجام دراوە.
دەستنیشان کرا، ئۆپڕاسیۆنەکان لە پارێزگاکانی ئەدەنە، ئەنقەرە، ئەتالیا، باتمان، بینگۆل، دیاربەکر، ئیلازغ، ئەرزنجان، عەنتاب، هەتای، ئیستانبوول، ئیزمیر، مەرعەش، کلیس، قۆنیە، مەلەتی، مێردین، مێرسین، عوسمانیە، ڕحا، وان و چەند پارێزگای دیکە ئەنجام دراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکای داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوەندێکی کۆچبەرانی ئەفریقایی لە شاری سەعدەی وڵاتی یەمەن و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٥٨ کەس شەهید بوون و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان کێڵگە خەنەبەرەکانی لە شاری بەدەخشان وێران کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەندەرەکەی ئێران ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٣١٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٧٩٢ کەس.